وەک یەخەی دوژمن و ماچی دۆست
وەک یەخەی دوژمن و
ماچی دۆست
دەبێت وازت لێ بهێنم
وەک قوڵفی کوپێک لەقاوە
دوای یٔەوەی دەزانم یەکێک،
لەپێش مندا داوای کردوویت!!!
دەبێت وازت لێ بهێنم
بەبێ خواست و یٔارەزوو
وەک جێگایەک کە لێی نووسرابێ، گیراوە
کەچی لەبەر شپرزەیی نەمبینیبێت
بەعەشقەوە لەیٔامێزیا دانیشتبم!،
تا کەسێک دێت و پێم دەڵێت :
یٔەو جێگەیە جێ بهیڵە،
بەرلەوەی خاوەنەکەی بگات!!
وەک جگەرە
بۆ نەخۆشێک قەدەغەبێت،
تەرکت دەکەم ...
وەک کەسێک لەناوەڕاستی دەریادا
لەناو کەشتییەکدا بمرێت
چارم نییە
دەتبەخشم بە شەپۆلەکان!!!
هەر وەک کەسێک لە بیابان
بۆ قومێک یٔاو کوێرببێت،
سەرابت پێ نیشاندەدەم!!!
دڕکی سوبێر دەکەم بەتاج
بەر لەوادەی لەخاچدانت
لەسەرتیەوە دەیٔاڵێنم!!!!
وەک دەرگای ماڵان
لە یٔێوارەی درەنگدا ،
داتدەخەم و
وەک مانگەشەو
بەتاقی یٔاسمانەوە بە تەنیا داتدەنێم !
هەرگیزیش وەک بێکەس پێت ناڵێم:
" یٔەی مانگ من وتۆ
هەردووک هاودەردین!!!!"
چارم نییە خەرێکە پێت دەڵێم :
بەخێرچیت، هەڵە گەورەکەی ژیانم
بەخێرچیت...!!!
سبەی دووسبەی
دەیسەلمێنم کە باوت نەماوە!
وەک جلی کۆن دەتبەخشم!
لە نمایشەکەت وا دێمە دەرەوە ،
عەینەکێک دەکەمە چاوم و
دنیاکەت بە ڕەنگێکی دی دەبینم!
بەخێرچیت سەردەمی سارد و ساویلکەی
بەر لەهاتنی کۆڕۆنا
بەخێرچیت...
لەڕاستیشدا نامەوێت
وازوو وازت لێبهێنم.
وەک مناڵی ماڵە هەژار،
کە ناتوانێت تۆپ بکڕێت،
زۆرترین گۆڵ و یاریی خۆی دەیکات
بەڵکو ماوەیەکی زیاتر
تۆپی تیپەکەی لەلابێت.
بەرت نادەم
وەک یەخەی دوژمن و
ماچی دۆست.
وەک خووی شیریی لەپیریدا
وەک دەسکی دەرگای نزرگا و
پیاوچاکان
وەک لەزگە ،وەک سرێش،
بە مەحاڵیتەوە دەلکێم.
حەزناکەم وازت لێ بێنم
بەڵام چیبکەم
زەوی سەخت و یٔاسمان دوور
سەختتریشە بۆیٔەوەی
کە بیەوێت مرۆڤ بێت.
دەبێت وازت لێ بهێنم
درەنگ یان زوو
چارم نییە
هەر دەبێت پێت بڵێم:
بەخێربێیت تاریکیی دەست لەیەکتربەردان
بەخێربێیت.
2021- سلێمانی
ئهم بابهته 1816
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:16:09/05/2021