لابردنی باجی فرۆشتن لەسەر کارتی پڕکردنەوەی باڵانس لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە


ئاسیاسێڵ پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەشداربووە بەڕێزەکانی دەکات بە بۆنەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە لابردنی باجی زیادکراوی سەر کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس کە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی تێچووی پەیوەندی و ئینتەرنێت بۆ بەشداربووان لە عێراق
 
عێراق، بەغدا | 23 تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر) 2022: ئاسیاسێڵ پیرۆزبایی لە بەشداربووە بەڕێزەکانی دەکات بە بۆنەی بڕیاری لابردنی باجی فرۆشتنی سەر کارتەکانی پڕکردنەوە کە بڕەکەی %20 ی نرخی کارتەکانە. لابردنی ئەم باجە دوای تاوتوێکردنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دۆسیەی باجی دانراو لەسەر کارتەکانی پڕکردنەوەی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕیاری لەسەر درا لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا رۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 22 تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2022 بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محمد شیاع سوودانی، کە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی بەشداربووان دوای ئەوەی ساڵی 2015 و لە کاتی جەنگەکانی ڕزگارکردن وبە هۆی خراپیی بارودۆخی ئابوورییەوە سەپێنرا.
هەر بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە لابردنی ئەو باجی فرۆشتنەی خرابووە سەر کارتەکانی پڕکردنەوە کە بڕەکەی (%20) بوو، لە بەرواری 1 ی کانونی یەکەمی 2022 ــەوە، و ئەنجومەنی ناوبراو کۆمسیۆنی گەیاندن و ڕاگەیاندن "CMC"ی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
لێرەشەوە ئاسیاسێڵ ئامادەیی تەکنیکیی وڕێکخراوەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کە ئاسیاسێڵ چەندین ساڵە کاردەکات بۆ پەسەندکردنی لە ڕێی پێشکەشکردنی چەندین داواکاریی وگفتوگۆکردنی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی یاسادانان وجێبەجێکردن. هەروەها ئاسیاسێڵ بە پێویستی دەزانێت زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەڕێز سەرۆکی کۆمسیۆنی گەیاندن و ڕاگەیاندن "CMC" و جەنابی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بکات، لەگەڵ هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی بەشدارییانکردووە لە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەسەر ئەم دۆسیەیە و پشتیوانیکردنیان لەم بڕیارە.
 
---تەواو---
 
 
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی پێشەنگی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل وخزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق. له‌ 1ى کانونى دووەمی 2022 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی گەیشتووەتە  17ملیۆن بەشداربوو. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری 4G+ بە کوالیتییەکی بەرز بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات. تۆڕى ئاسیاسێڵ زیاتر 99% ـى دانیشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌ تۆڕه‌که‌ى ببێته‌ فراوانترین تۆڕى مۆبایل له‌ بەرامبەر کۆمپانیاکانی تری مۆبایل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. لە سەرەتای ساڵی 2022 ــەوە ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری 4G+ و گشگیرترین ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت دەستنیشانکراوە لەلایەن چەندین دامەزراوەی جیهانییەوە.
 
پەیوەندی:ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان "PJSC"، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: public.relations@asiacell.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: www.asiacell.com (http://www.asiacell.com/)



ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:42:23/11/2022