تێكشكانی زه‌مه‌ن و ههلاَتن له خود، له كتێبی،
به‌رلین كتێبی په‌ناهه‌نده‌یی من ی داستان به‌رزان
دانا عه‌سكه‌ر
دانا عه‌سكه‌ر
رۆمانی یاداشنامه،یاخود بییۆگرافیی كه‌سێتی، جۆرێكه له كاركردن له‌ناو ورده‌كاریی یاده‌وه‌ریی كه‌سێتی خه‌یاڵئامێز، یاخود تێكه‌ڵكردنی یاده‌وه‌ریی كه‌سێتی فه‌نتازییه به یاده‌وه‌ریی كرده‌یی و مه‌جازییه‌وه. جیاوازی ئه‌م جۆره نووسینانه له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ریی گشتیی، ره‌هه‌ندیی فه‌نتازیی و ته‌كنیكی و هونه‌ری نووسینی هه‌یه،كه ئه‌وی دییان ره‌هه‌ندی دیكۆمێنتاری بوونێكی كرده‌یی مێژوویی هه‌یه. ئه‌م جۆره له نووسین، هه‌وڵێكه بۆ به فه‌نتازیاكردنی واقیع، واتا نووسه‌ر ده‌یه‌وێ له‌ڕێی هونه‌ری نووسینه‌وه یاده‌وه‌رییه‌كانی له‌ناو فۆرمێكی جودای نووسین جێ بكاته‌وه. له مێژووی نووسینه‌وه‌ی یاداشتی كه‌سێتی، كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی مێژوو له‌ناو رۆمان، واته گێڕانه‌وه‌ی فه‌زایه‌كی دی مێژوو، كه هه‌ندێك زانیاری گرنگ به خوێنه‌ر ده‌دات، له‌ناو خودی مێژوودا تۆمار نه‌كراوه، هه‌ندێكجار ته‌نانه‌ت ناوی كه‌سایه‌تییه‌كانیش ده‌گۆڕدرێن، واتا كاركردنێكی فه‌نتازییه له سیاقی مێژوو،به‌م شێوه‌یه ده‌ق زیاتر له نووسینێكی دراماتیكی ده‌چێت، وه‌لێ له‌ناوه‌ڕۆكدا نووسه‌ر ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری خاڵی سه‌ره‌كی رۆمان یا نووسینه‌كه‌ی بێت، ئه‌ویش یاداشتكردنی خه‌ونی كه‌سێتییه،بۆیه ئه‌م جۆره نووسینانه ده‌چنه خانه‌ی ئه‌ده‌بی كۆچه‌وه،ئه‌م جۆره نووسینه خه‌ونێكی دووسه‌ریی هه‌یه، یه‌كه‌م گێڕانه‌وه‌ی سه‌فه‌رێكی واقیعیه، دووهه‌م سه‌فه‌رێكی مه‌جازی به نێو مێژوو و، جوگرافیای شوێنێكی دی‌دا ده‌كات. نووسه‌ر و ئه‌كادیمیستی دیاری عیراق، عهبدوڵلاَ ئیبراهیم، سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بی یاده‌وه‌ریی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی نووسینه‌وه‌ی یاداشتنامه به‌شێكه له ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه، وه‌لێ له راستیدا جۆرێكه له دانپیانی كه‌سێتی له‌ناو فه‌زای نووسین.
ده‌كرێ ئه‌م بۆچوونه‌ی دكتۆر عهبدوڵلاَ ئیبراهیم وه‌ك گرێی نووسین ته‌ماشا بكرێت،به‌دیوێكی دی‌دا وه‌ك فه‌زای جێ گۆڕكێ به ناسنامه ته‌ماشا بكرێت، كه به كه‌ش و شارستانی و مێژوویی و جوگرافیی دی‌دا گوزه‌ر ده‌كات، یاخود به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ستكردن به غوربه‌ت له نیشتمان، دیسان هه‌وڵێكه بۆ نووسینه‌وه‌ی شكستی ناسنامه‌ی كه‌سێتی، كه ناچار له‌ڕێی سه‌فه‌ری مه‌جازییه‌وه كۆچ و شكستییه روحییه‌كانی دیكۆمێنت ده‌كات. له باره‌ی ئه‌م جۆره نووسینه‌وه دكتۆر عهبدوڵلاَ ئیبراهیم ده‌ڵێ: ده‌بی ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت، كه ئه‌ده‌بی دوورخستنه‌وه و ئه‌ده‌بی ئاواره‌یی دوو جۆری جیاواز و دوو فۆرمی جیاوازن، ئه‌ده‌بی دوورخستنه‌وه ده‌بێته زیندانی هه‌موو ده‌لاله‌ته جوگرافییهكانی كه‌سێتی، وه‌لێ ئه‌ده‌بی ئاواره‌بوون،كه‌سێكی كراوه‌ی هه‌موو ئاوارهبوونهكهی خۆیه‌تی. به پێی توێژینه‌وه‌كان ئه‌ده‌بی رۆژهه‌تی ناوه‌ڕاست زۆرترین پێگه‌ی له‌نێو ئه‌ده‌بی كۆچدا كردووه‌ته‌وه، ئه‌م تێڕوانینه ره‌هه‌ندی سیاسی و سایكۆلۆجی هه‌یه، كه ره‌نگه هه‌موومان له مهغزاكهی تێبگه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ده‌خاته نێو فه‌زای ئه‌و نووسینانه‌وه، هه‌مان مه‌غزا و مه‌ودای سیاسی و سایكۆلۆجی هه‌یه،كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به گه‌ڕان به‌دووی ناسنامه‌دایه. بهلاَم بۆ ئێمه‌ی كورد دووجار كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌یه، یه‌كه‌م ناسنامه به مانای گشتییه‌كه‌ی. دووهه‌م مه‌غزا سیاسی و سایكۆلۆجییهكهی، كه‌وایه ئێمه به‌ر له‌وه‌ی به‌دووی كه‌سێتیدا بگه‌ڕێین، بۆ شوێن ده‌گه‌ڕێین، شوێنێك كهسێتیمانی تێدا بدۆزینه‌وه.
له كتێبی به‌رلین كتێبی په‌ناهه‌نده‌یی من، دا، به‌ر چه‌ندین ههلاَتن ده‌كه‌وین، ئه‌م كتێبه له‌چه‌ند به‌ش و دیمه‌نی جیاواز پێكهاتووه، دیمه‌نگه‌لێك نووسه‌ر هه‌وڵی داوه به شێوه‌ی راپۆرت بۆمانی بگێڕێته‌وه، ئه‌م شێوازه له نوسین ئێستا له ئه‌وروپا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه‌دا به‌ر چه‌ند جۆرێك له ههلاَتن ده‌كه‌وین، مردنی دایك بۆ خۆی دهركردنێكه له روحی نیشتمان، دایك نیشتمانه له‌ده‌ست چووه ئه‌به‌دییه‌كه‌ی ئێمه، ئه‌و ههلاَتنهی كه به مردنی دایك كۆتایی دێت. نه‌وه‌كانی ئاده‌م هه‌میشه دهركراوهكانن، دایك ئه‌و به‌هه‌شته‌یه كه هه‌مووانی تێدا كۆدهبێنهوهو، ده‌رده‌كرێین، ده‌ركردن له‌م فیرده‌وسه، هێنده به‌ئازاره هیچ شوێنێك ناتوانێت ئه‌و سیحره‌مان پێ ببهخشتێتهوه، كه له‌وێدا ژیاوین، ئه‌و چركه‌ساته‌ی دایك ده‌مرێت، تۆ دهركراوێكی بێ ناسنامه و بێ دڵی، دڵێك له ره‌حمی دایكه‌وه سروشتی كه‌سێتی تۆی به‌و دونیا تاریكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، تا لێی ده‌رنه‌كرێت، نازانی ئه‌و تاریكییه چ چراخانێكه و، نازانی ئه‌و خوده چ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌ده‌ست داوه. به‌ر له‌وه‌ی تۆ پشت له نیشتمان بكه‌ی، تۆ له نیشتمانه گه‌وره‌كه‌ی روحت ده‌ركراویت، هیچ نیشتمانێك ناتوانێت ئه‌و به‌رامه‌ی مسكهت بۆ په‌ڕ بكاته‌وه. گێڕانه‌وه له‌م كتێبه‌دا ده‌چێته خانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بونیادگه‌رییه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها په‌یوه‌ندیی نووسین و، واقیع به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات. ده‌ركه‌وتنی فه‌لسه‌فه‌ی بونیادگه‌ریی یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ده‌ستی ولیم فۆنت، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و قوتابخانه سایكلۆجیه بوو،ساڵی 1879 له یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یدا سه‌ربه‌خۆیی زانستی سایكۆلۆجی له فه‌لسه‌فه جیا ده‌كاته‌وه، دواتر ناونرا قوتابخانه‌ی بونیادگه‌ریی،چونكه گرنگیی به وه‌سف و بونیادی ده‌روونی مرۆڤ ده‌دات، پاشان سه‌ربه‌خۆیی و گه‌شه‌كردنی له‌گه‌ڵ زانستی زمانه‌وانی په‌ره‌پێده‌درێت، به‌تیبه‌ت له دیبه‌ت و نووسینه‌كانی فه‌یله‌سوفی سویسری و زانای زمانه‌وانی دی سوێسهر، هێنده‌ی تر قوتابخانه‌ی بونیادگه‌ریی تێكه‌ڵی زانستی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت.
مه‌به‌ست له‌م رونكردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، ئه‌م نووسینه‌ی داستان به‌رزان، پشتی به میتۆدی بونیادگه‌ریی به‌ستووه، كه په‌یوه‌ندیی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ خود و ده‌وروبه‌ردا دروست ده‌كات.
له زۆرینه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م كتێبه مه‌نه‌لۆگ پانتاییه‌كی زۆری داگیر كردووه، ئه‌گه‌ر چی مهنهلۆنگ ئاخاوتنێكی ناوه‌كی مرۆڤه‌و راسته‌خۆ په‌یوه‌ندی به زانستی زمانه‌وانییه‌وه هه‌یه، وه‌لێ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به واقیع و سروشتی ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌ر له مردنی دایكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، تا ده‌گاته ههلاَتن له شوێن.
به‌شی دووهه‌می ئه‌م كتێبه.ههلاَتن له نیشتمان.
له‌به‌شی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌مان به مردنی دایك و ده‌ركردن له نیشتمان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی كه‌وتنی ناسنامه‌ی كه‌سێتی به نیشتمانه‌وه به‌سته‌وه، كه دایكه. له‌م به‌شه‌دا وێڕای بێ ناسنامه‌یی، ئه‌مجاره‌یان له شوێن هه‌ڵدێت، شوێن وه‌ك جه‌وهه‌ری بوونی مرۆڤ، كه روحی دایك و ناسنامه‌كه‌ی تێدا له ده‌ست ده‌دات. فه‌زای كه‌سێتی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م كتێبه بكه‌رێكی هه‌مووشتزانه، كه‌شی شوێن له نێوان داپیره‌ی و باوكیدایه، دوای مردنی دایكی، باوكی ژنی دووهه‌م دێنێت، بۆ كهرهكتهری ئه‌م حیكایه‌ته مردنێكی تری دایكه، وه‌لێ ئه‌مجاره‌یان باوكیشی بۆ ئه‌و مردووه. ئه‌م پرۆسه سایكلۆجیای كه‌شی كه‌سێتی پاڵه‌وانی حیكایه‌ته‌كان ده‌خاته نێو گێژاوێكی دییه‌وه، گێژاوێك له نێوان بوون وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ئاڵۆز و، نه‌بوون وه‌ك كه‌سێكی نامونتهمی بۆ ژیان و ده‌وروبه‌ر.
له نووسینه‌دا ده‌ره‌وه و ناوه‌وه هه‌یه، ناكرێت ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیی به ناوه‌وه نه‌بێت، وه‌لێ له‌م كتێبه‌دا ناوه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌ده‌ره‌وه نییه، یه‌ك ده‌رئه‌نجام له‌و پانتاییه‌ی دابڕیوه، ئه‌ویش مه‌رگی دایكه، له كوێوه گرێی حیكایه‌ته‌كانی ئه‌م كتێبه هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه، ده‌مانباته‌وه سه‌ر مه‌رگی دایك، " من پیاوێكم خوێنێكی رۆژههلاَتی به‌جه‌سته‌مدا ده‌گه‌ڕێت" ئه‌م ده‌سته‌واژیه هه‌م له‌شوێنی دووهه‌م كه به‌رلینه، هه‌ڵمان ده‌ته‌كێنێ، هه‌م ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شوێنی یه‌كه‌م، كه كوردستان و سێبه‌ری دایكه، له‌م ته‌كنیكه‌ی داستان دا، دایك ئه‌و سومبۆڵه فیكریی و فیگه‌ره گشتییه‌یه كه هه‌مووانی به نیشتمانه‌وه گرێ داوه. بۆ ژن شوێنی دایكی نه‌گرته‌وه؟ ده‌كرێ چیرۆكی لێكتێنهگهیشتی كاره‌كته‌ری پیاو، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی له ئوروپا ئه‌و جیاوازییه روحییهمان بۆ ته‌فسیر بكات و، وه‌ك پرسیارێك بۆ خوێنه‌ری به‌جێبهێلێن!
گێڕانه‌وه و كۆچ
له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه ئه‌ده‌بی كۆچ دووسه‌ره‌یه، یه‌كه‌م سه‌فه‌ری واقیعی، دووهه‌م سه‌فه‌ری مه‌جازی،به هه‌ردوو دیوه‌كه‌یدا ئه‌ده‌بی كۆچ له‌ناو خۆیدا كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی مێژووی جوگرافی و فه‌ره‌هه‌نگی له خۆ ده‌گرێت، زۆرێك له نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی كۆچ ده‌ڵێن: ولاَتێكم ناسی هێشتا نه‌مبینیوه! رۆماننوسی میسری ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، خاوه‌نی ئه‌م گوته‌یه‌یه، له سه‌فه‌ری واقیعیدا، له‌گه‌ڵ كولتوور و دونیابینی و شوێندا به‌ریه‌ك ده‌كه‌وین، وه‌لێ له سه‌فه‌ری مه‌جازیدا، پێش شوێن و جوگرافیا ده‌كه‌وین، واتا كرده‌ی سه‌فه‌ری مه‌جازیی، ئاگایی پێش وه‌خته‌ی گه‌ره‌كه، بۆیه له‌مانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سه‌فه‌ردا، دونیا مهجازییهكه به‌سه‌ر ناگایدا زاڵتره. له‌م كتێبه‌ی داستان به‌رزان دونیا مه‌جازیه‌كه‌ی به‌سه‌ر دونیا واقیعییهكهیدا زاڵتره، وه‌لێ له‌گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كاندا كه ناتوانێت له شوێنی یه‌كه‌م رزگاری بێت،له به‌های ره‌هه‌نده مه‌جازییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه‌و، ناتوانێت خود له‌و گرێیه رزگار بكات، ئه‌م كه‌وتنه ئه‌زه‌لییه هه‌م په‌یوه‌ندی به دهسهلاَتی شوێن و هه‌م به دهسهلاَتی زمانه‌وه هه‌یه، كه له‌زۆرینه‌ی دیالۆگ و مهنهلۆگهكاندا، خۆی ده‌داته‌وه ده‌ست قه‌ده‌ری شوێنی یه‌كه‌م، بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌ده‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یه، زۆربه‌ی كات حیكایه‌ته‌كان له ناشوێندا هه‌ڵ ده‌كه‌ن. هه‌ر له به‌شی سه‌ره‌تای نائومێدی هه‌بوودا. نووسه‌ر په‌نا بۆ سینه‌ما ده‌بات، ئه‌گه‌رچی سینه‌ما له‌م كتێبه‌دا وه‌ك فۆرمێكی ئاگایی ده‌خاته‌ڕوو، كه تێیدا له‌ڕێی قڕكردنی جووه‌كانه‌وه، ره‌سمی نه‌خشه‌ی بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌نفالمان بۆ زیندوو ده‌كاته‌وه، وه‌لێ له واقیعدا ههلاَتنه له شوێن، ئه‌و بێئومێدییه هه‌ر په‌یوه‌ندی به جینۆسایده‌وه نییه، به‌ڵكو به‌مانا گشتییه‌كه‌ی بێئومێدیه له شوێن. هه‌ر له‌ناو ئه‌م باسه‌دا داستان به‌رزان زۆر به وریاییه‌وه گورزێك له عه‌قڵی خۆرئاوا و سه‌رده‌می مۆدێرنه ده‌دات، به‌وه‌ی ئه‌گه‌رچی مۆدێرنه له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه، وه‌لێ ههوڵیكیشه بۆ قڕكردنی مرۆڤ، جه‌نگ و گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی سه‌ربازیی به‌شێكه له‌و مۆدێرنه‌یه‌ی كه رۆژئاوا شانازی پێوه ده‌كات، بهلاَم له‌ڕاستیدا ئه‌وه دیوه ناشرینه‌كه‌ی مۆدێرنه‌یه، هه‌م جووه‌كان و كوردیش بوونه قوربانیی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی خۆرئاوا.
له‌خاڵێكدا گوتمان مه‌نه‌لۆگ فه‌زایه‌كی زۆری ئه‌م كتێبه‌ی داستان به‌رزانی داگیركردووه، ئه‌گه‌رچی له‌م مهنهلۆگانهدا كۆمه‌ڵێك باس و خواستی ره‌خنه‌ئامێز و باگگراوندیی هوشیاریی كه‌سێتی و گشتیی ده‌خاته‌ڕوو، وه‌لێ هه‌ندێك جار له سیاقی یه‌كێتی بابه‌ت ده‌رده‌چێت، ئه‌م جۆره نووسینانه ناكرێت وه‌ك رۆمان ته‌ماشا بكرێت، له هه‌مان كاتدا وه‌ك بابه‌تی یاداشتنامه‌ش ته‌ماشا ناكرێت، هه‌ریه‌ك له‌م دوو ژانره گرنگه‌ی ئه‌ده‌ب، فۆرم و ته‌كنیكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه حیكایه‌ته‌كان به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات، ئه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكانه به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات، غوربه‌ت و ههلاَتنه له شوێن، كه دایك و نیشتمان فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م به یهكبهستنهوهن، له هه‌ر یه‌ك له‌و به‌شانه‌ی له‌م نووسینه‌ی داستاندا هه‌ن، به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌مانبه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه، كه ئه‌ویش فۆرمات كردنی خودێكی شكستخواردوو و، ئاڵۆزه. داستان به‌رزان له وێنه گشتییه‌كه‌ی ئه‌م كتێبه‌یدا، بوونیادی هه‌موو حیكایه‌ته‌كانی به‌سه‌ر دوو ره‌هه‌ندی كۆچدا دابه‌ش كردووه، ئه‌واش كۆچ به نێو زه‌مان و فیكردا، له‌ره‌هه‌ندی زهمهدندا چه‌قی حیكایه‌ته‌كان دوو جه‌مسه‌ریین، كه له‌نێوان ئه‌روپا و كوردستاندا ده‌خولێنه‌وه، كه شوێن و زه‌مه‌نی جیاوازن. له ره‌هه‌ندیی فیكریدا، گێڕانه‌وه فهزاگهڵێكی جیاوازی له خۆ گرتووه، كه كۆمه‌ڵێك پرسیاری وروژاندووه، ئه‌م پرسیارانه له وێنه گشتییه‌كه‌یدا كاره‌كته‌ر ناچاری كۆچ ده‌كات، كۆچ نه‌ك به‌مانا گشتییه‌كه‌ی ئه‌م كتێبه، كه خۆی له‌ناو كه‌شی كۆچدایه، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كۆچ به نێو فیكر و ئه‌ندێشه‌یه‌كی دونیابنیدا ده‌كات، سه‌فه‌ر به‌و فیكر و ئه‌ندێشه‌دا بوار بۆ گفتوگۆی و ئه‌رگیومێنتی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
خاڵی دیماهی له باره‌ی ئه‌م كتێبه‌ی داستان به‌رزان، ئه‌وه‌یه، وه‌ك چۆن كاره‌كته‌ری ئه‌م ژانره له رۆخی ئاوێكدا رووداوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌ش ئه‌م ده‌قه‌ی به‌كراوه‌یی بۆ خوێنه‌ر جێهێشتووه و، به‌بێ ئاماژه كۆمه‌ڵێك پرسیاری بۆ جێهێشتووین، ده‌كرێ هه‌ر یه‌ك لای خۆمانه‌وه كۆده‌كانیان بكه‌ینه‌وه، له ئه‌ده‌بی تازه‌گه‌ریدا هه‌موو روانینه‌كان بۆ چیرۆك و فۆرمی نووسین، ده‌كرێت راست بێت، كۆتاییه‌كان لای خوێنه‌ری وریا ئاشكرا ده‌بن، كه له چ گۆشه نیگایه‌كه‌وه له‌م ده‌قه ده‌ڕوانێت.
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوهتهوه
AM:07:02:01/05/2021