ئەوەی تا ئێستا لەبارهی ڕووتانەوەی قژ نەتبیستووە
جاڕ میدیا، زانیاری
هەمووان ڕۆژانە ڕووتانەوەی قژ ئەزموون دەكەین، كە تێیدا 50 بۆ 100 تاڵ لە ڕۆژێكدا ئاساییە.
گەشەكردنی موو سێ قۆناغە: لە سەدا 85ی مووەكان لە حاڵی گەشەدان، لە سەدا 5 لە حاڵی پشووداندان و بە بەردەوامیی لە سەدا 10شیان هەڵدەوەرن.
موو بە جۆرێكی ئاسایی پێش هەڵوەرین بۆ ماوەی 2 تا 3 مانگ بەسەرەوە دەمێنێتەوە تاكوو مووە نوێیەكان گەشە بكەن ئەوجا هەڵدەوەرێت. لە كاتێكدا كە شۆك یان سترێست هەبێت زیاتر لە سەدا 50ی مووەكان بەرەو قۆناغی ڕووتانەوە دەچن. بەڵام ئەم قۆناغە 3 تا 5 مانگ دەخایەنێت، كەوایە وەكو ئەوەی زۆرینەی فۆبیایان بەرامبەر ڕووتانەوەی قژ هەیە، بابەتەكە هێندەش جێگەی نیگەرانی نییە، لەبەر ئەوەی ڕووتانەوەی قژ قۆناغ بە قۆناغە و زۆربەی كات دەكرێت پێشی پێ بگیردرێت.
ئهم بابهته 1324
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:16:30/04/2021