زانیاری‌ نوێ دەربارەی‌ ڕیش تاشین




جاڕ میدیا، زانیاری‌

دەڵێن ڕیش تاشینی‌ پیاوان كارێكی‌ زۆر دژوار نییە، هەر هێندە بەسە گوێزان هەڵبگریت و دەست پێ بكەیت، بەڵام بەو جۆرەش نییە. بۆیە لێرەدا چەند ڕێنماییەكی‌ نوێ لەبارەی‌ ڕیش تاشینەوە دەخەینەڕوو:

1- فڵچەی‌ ڕیش تاشین بەكار بهێنن.
2- بە ئاراستەی‌ گەشەی‌ مووەكە، گوێزانەكە بە مووەكەدا بهێنن، نەك بە پێچەوانەوە.
3- پێش ڕیش تاشین ڕۆن یان لۆشن بەكار بهێنن.
4- خەمیرە یان كەفی‌ ڕیش تاشین بەكار بهێنن.
5- هەرگیز گوێزانەكە دووجار مەهێنن بەسەر یەك شوێندا.
6- پاش ڕیش تاشین دەرمانی‌ تایبەت بە شێداركردنەوە و نەرمكردنی‌ دەموچاو بەكار بهێنن.
7- ئەو گوێزانانەی‌ بۆ چەند جارێك بەكاردێن، لە شوێنی‌ وشك شیاودا هەڵگبرن.



ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:13:30/04/2021