دانەگاز و نهوتی هیلال: بەرهەمی گازی کۆرمۆر دەگهیهنینه 690 ملیۆن پێ سێجا
جاڕ میدیا، سلێمانی
بەپێی راگەیێندراوێکی هاوبەشی دانەگاز و نەوتی هیلال، كه وێنهیهكی بۆ (جاڕ میدیا) نێردراوه، تێیدا هاتووه كه بەتەواوەتی دەست بە فراوانکردنی پرۆژەی وێستگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، کە کۆمپانیاکان پێکەوە بەناوی کۆنسۆتیۆمی (پێرڵ پترۆڵیۆم)ەوە سەرپەرشتیی دەکەن. سەرۆکی جێبەجێکاری نەوتی هیلال و سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی داناگازیش ئاماژهیان بهوهداوه، پرۆژەکە "بۆ وەبەرهێنانی 600 ملیۆن دۆلار و زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز بە رێژەی 60%ـە لە دوو ساڵی داهاتوودا".
بەپێی راگەیێندراوەکە "لە نیسانی 2023دا بەرهەمهێنانی 440 ملیۆن پێ سێجای رۆژانەی گاز دەگاتە 690 ملیۆن پێ سێجا، ههروهها پرۆژەی فراوانکردنی KM250 پێویستی بە وەبەرهێنانی 600 ملیۆن دۆلاری دیکەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمی رۆژانە بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا کە لە ئێستادا زۆر پێویستە بۆ وێستگەکانی کارەبا".
کارکردن لە پرۆژەکەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەی یەک ساڵ بوو وەستابوو، بەڵام ئێستا پرۆژەکە بەکارخراوەتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە ئامانجی پلان بۆ داڕێژراو لە نیسانی 2023، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، ئەمەش "دوای رێککەوتن بووە لەگەڵ هەریەکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڵێندەرەکە بۆ هەڵگرتنی هێزی زاڵ".
بەپێی گرێبەستێکی فرۆشتنی گاز کە لە ئازاری 2019 مۆرکراوه لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێرڵ پترۆڵیۆم هەڵدەستێت بە دابینکردنی گازی زیاتر بۆ ئیشپێکردنی کارەبا بە سووتەمەنییەک کە نرخەکەی هەرزانە و لەڕووی ژینگەشەوە خاوێنترە، دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەباش.
لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەی دانەگاز و نەوتی هیلالدا باس لهوهشكراوه، كه "ئێستا زیاتر لە 80%ی کارەبای هەرێمی کوردستان بەو گازە کاردەکات کە لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە بەرهەمدەهێنرێت".
ئهوهش خراوهتهڕوو، دوای پرۆژەی هێڵی KM250 پلان هەیە بۆ زیادکردنی هێڵێکی دیکەی KM500 و ئەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە دەگەیێنێتە یەک ملیار پێ سێجا لە ساڵی 2024دا، ئاماژەی بەوەش کردووە "ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە وێستگەی کۆرمۆر 440 ملیۆن پێ سێجایە لە رۆژێکدا، لەگەڵ 15 هەزار و 700 بەرمیل کۆندێسەیت لە رۆژێکدا، هەروەها رۆژانە هەزار و 20 تۆن گازی شل بەرهەمدەهێندرێت لەو وێستگەیە. بەگشتی رۆژانە 110 هەزار و 400 بەرمیل هاوتای نەوت بەرهەمدەهێندرێت، ئەمەش گەورەترین وەبەرهێنانی کەرتی تایبەتە لە پرۆژەی گاز لە عێراق".
دانەگاز و نەوتی هیلال لەو راگەیێندراوەدا هێمایان بۆ ئهوهشكردووه، كه تاوەکو ئێستا دوو ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لە کێڵگەی کۆرمۆر و "تاوەکو ئەمڕۆ 332 ملیۆن بەرمیل هاوتای نەوت بەرهەمهاتووە کە ئەمەش بودجەیەکی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان پاشەکەوت کردووە، سەرەڕای چەندین سوودی ئابووریی گەورە".
لهو راگهیهنراوه هاوبهشهدا تیشكیشیانخستۆتهسسهر ئهوهی، كه لە سایەی پرۆژەکەوە توانراوە رێگە لە بڵاوبوونەوەی 43 ملیۆن تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بگیرێت لەڕێگەی گۆڕینی سووتەمەنیی شل بۆ گازی وشک، ئەوەش بە بەشداریکردنێکی کارا لە کەمکردنەوەی گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و کەمکردنەوەی رێژەی پیسبوونی هەوا لە هەرێمی کوردستان ناودەبات.
مەجید جەعفەر، سەرۆکی جێبەجێکاری نەوتی هیلال و سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی دانەگاز دەڵێت "پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دواکەوتن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، خۆشحاڵین بە دووبارە دەستپێکردنەوەی پرۆژەی فراوانکردنی KM250 بۆ وەبەرهێنانی 600 ملیۆن دۆلار و زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز بە رێژەی 60% لە دوو ساڵی داهاتوودا کە ئەمەش زیاتر پاڵپشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکات لە هەرێمی کوردستان".
د. پاتریک ئەڵمان وارد، سەرۆکی جێبەجێکاری دانەگاز رایگەیاندووە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە پێرڵ پترۆڵیۆم خۆشحاڵن بەوەی کە دەتوانن وەبەرهێنانی زیاتر بکەن لە کەرتی گازی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی سووتەمەنییەکی پاکتر و متمانەپێکراو و پاڵپشتیکردنی گەشەسەندنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت "وەرگرتنی شایستە داراییەکانمان لە کاتی خۆیدا و بە شێوەیەکی بەردەوام، زیاتر متمانەمان پێدەبەخشێت بۆ بەردەوامیدان بە وەبەرهێنان کە ئێستا پێدەنێتە قۆناخی دووەمی فراوانکردنی کۆرمۆر، کە لەژێر پرۆتۆکۆلی تووندی تەندروستی جێبەجێ دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی کارمەندان و دابینکارانی خزمەتگوزاری".
پرۆژەی گازی کوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا، کاتێک دانەگاز و نەوتی هیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بە قەبڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەردوو وێستگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستان.
دوای تێپەڕبوونی 15 مانگ بەسەر پرۆژەکە و لە تشرینی یەکەمی 2008 بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستیپێکرد لە وێستگەیەک کە تازە دروستکرابوو، دانەگاز دەڵێت "ئەمە ریکۆردێکی پێوانەیی تۆمارکرد لە کەرتی پیشەسازیدا"، لە ساڵی 2009 کۆنسۆرتیۆمی پێرڵ پترۆڵیۆم پێکهێنرا لەلایەن هەریەکە لە دانەگاز و نەوتی هیلال وەکو خاوەن پشک و، هەریەک لە OMV، MOL و RWE بە رێژەی 10%.
بەپێی ئەو راگەیێندراوە هاوبەشەی دانەگاز و نەوتی هیلال، ژمارەی ستافی هەمیشەیی کە بەردەوام لە پرۆژەکە کاردەکەن، لە 500 کەس زیاترە و "85%یان [لە ستافەکە] خۆماڵین و لەنێویاندا پۆستی باڵا هەیە.
ئهم بابهته 808
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:50:26/04/2021