كازمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری به‌غدای دورخسته‌وه
جاڕ میدیا، به‌غدا
مسته‌فا كازمی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاریدا به هه‌ڵپه‌ساردن و دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، پارێزگاری به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی ره‌سافه له كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی نیسانی 2021، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی به‌غدا كۆبوونه‌وه، تێیدا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا، به‌پێی بڕیاره‌كان لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ناوخۆ و به ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی (وه‌زیری پلاندان، وه‌زیری داد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی) پێكهێنرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری ئه‌وه دراوه كه لێكۆڵینه‌وه‌كه پێنج رۆژ بخایێنێت و راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بخوێنرێته‌وه.
شه‌وی رابردوو له به‌غدا ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیبی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 110 كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌م بابه‌ته 780
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:33:25/04/2021