قوباد تاڵه‌بانی: سه‌رجه‌م توانا ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی ڕزگاربووانی ئاگره‌كه‌ی به‌غدا
جاڕ میدیا، هه‌ولێر
شه‌وی رابردوو ئاگرێك له نه‌خۆشخانه‌ی (ئیبن خه‌تیب)ی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا له به‌غدا كه‌وته‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق 82 كه‌س له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 110 كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، رایگه‌یاند "به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی قووڵه‌وه هه‌واڵه‌كانی كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خوشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبمان بیست له به‌غدا، له‌ناخی دڵمانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداران ده‌خوازین، سه‌رجه‌م توانا ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌خه‌ینه خزمه‌تی ڕزگاربووان".
قوباد تاڵه‌بانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "متمانه‌مان به لێكۆڵینه‌وه فه‌رمییه‌كان هه‌یه بۆ دیاریكردنی هۆكاری كه‌موكوڕییه‌كان و دیاریكردنی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی ناخۆشی هاوشێوه دووباره نه‌بنه‌وه له داهاتوو".
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:02:46:25/04/2021