دەتەوێت جه‌سته‌یه‌کی ته‌ندروست و چالاکت هه‌بێت؟
بێگومان زۆرینە دەیانەوێت لەشێکی تەندروستو چالاک و گەشمان هەبێت و بەردەوام وزەمان هەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی ڕۆژنامان.
زۆر هۆکار هەیە تایبەتە بە تەندروستی و چالاکی لەش، هەندێک لە مرۆڤەکان پەنادەبەنە بەر یاریی کردنی لەش جوانی و بەردەوام سەرقاڵی ڕاهێنان دەبن بەڵام بەبێ گرنگیدان بەژەمە خواردنەکان، چوونکە ڕێکخستنی ژەمەکان و جۆری خواردن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی جەستە بەردەوام لە گەشەدابێت و چوست‌و چالاک بێت، ئێمە لێرەدا جۆری خواردنی ژەمەکانتان بۆ ڕوون دەکەینەوە.
- ژەمی بەیانیان:
١٨٠ بۆ ٢٥٠ گرام گۆشتی سوور بەبێ چه‌وری، بڕێک مه‌عكه‌رۆنی له‌گه‌ل پارچه‌یه‌ك بۆ سێ پارچه قه‌رنابیت.
ده‌سته‌كه‌وته كانی ئه‌م ژەمە خواردنە (٧٠٠ کالۆری، ٦٠ گرام پڕۆتین، ٨٠ گرم کاربۆهایدرات، سێ گرام چەوری).
- ژەمی نیوەڕوان:
پێنج سپێنه‌ی هێلكه‌و دوو هێلكه‌ی مریشكی ره‌سه‌ن لەگەڵ بڕێک په‌نیر یاخود هه‌ر شتێك كه شیری تێدابێت ، لەگەڵ یه‌ك مۆز.
ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ئه‌م ژەمە خواردنە (٥٢٥ کالۆری ، ٣٨ گرام پڕۆتین، ٥٩ گرام کاربۆهایدرایت، ١٥ گرام چەوری).
- ژەمی پێش ڕاهێنان:
پێویسته ئه‌م ژەمە یه‌ك کاتژمێر پێش ڕاهێنان كردن بێت، یه‌ك كوپ په‌نیری بێ چه‌وری، چوار پارچه سه‌مونی پارچه كرا‌و (ئه‌و سه‌مونه‌ی بۆ مره‌با به‌کاردێت یان په‌نیر)، له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچكی گه‌وره مره‌بای ترێ.
ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ئه‌م ژەمە (٥٣٢ کالۆری، ٨٩ گرام پڕۆتین، ٣٥ گرام کاربۆهایدرات، چوار گرام چەوری).
- ژەمی دوای ڕاهێنان:
لەم کاتەدا دەتوانیت وەک ژەمێکی ئاسایی خواردن بخۆیت بەس نابێت زیادەڕۆیی تێدا بکرێت واباشترە برنج بخۆیت، هەروەها دەتوانیت پرۆتین بكه‌یت به‌سه‌ر خواردنه‌كه‌شت ـدا.
ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ئه‌م ژەمە (٥٤٩ کالۆری، ٤٥ گرام پڕۆتین، ٩١ گرام کاربۆهایدرات، دوو گرام چەوری).
- ژەمی دوو کاتژمێر پێش نووستن (دەشتواندرێت ئەم ژەمە نەخوردرێت):
پێوسته له‌م ژەمەدا سنگی مریشك بخۆین له نێوان ٢٠٠ بۆ ٢٧٠ گرام سنگی مریشك له‌گه‌ڵ یه‌ك په‌تاته‌ی مام ناوه‌ند، له‌گەڵ ٢٠٠ گرام فاسۆلیای ته‌ڕ.
ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ئه‌م ژەمە (٦٠٣ کالۆری، ٦٩ گرام پڕۆتین، ٦١ گرام کاربۆهایدرات، حەوت گرام چەوری).
ڕەنگە تاڕادەیەک ئەم ژەمانە بۆ کەسی ئاسایی گونجاو نەبێت و پێی قورس بێت بەوجۆرە ژەمەکانی ڕێکبخات و زاڵ‌بێت بەسەر خودی خۆیدا، بەڵام بەو جۆرە ڕێکخستنە جەستەیەکی چالاکت دەبێت و بەردەوام لەگەشەدا دەبیت.
ئه‌م بابه‌ته 1096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:02:26:11/04/2021