ئه‌م شێوازی خواردنه‌ هۆکارێکه‌ بۆ قه‌ڵه‌وبوون



كێش زیادیی یان قه‌ڵه‌وی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه‌ زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان تووشی هاتوون ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ندین هۆكاری جوراوجۆره‌وه‌یه‌ که‌وا دوورو نزیک کارده‌کاته‌ سه‌ر جه‌سته‌و دووچاری قه‌ڵه‌وبوونی ده‌کات.

یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی ئێمه‌ لێره‌دا باسی لێوه‌ ده‌که‌ین و ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی کێشی له‌ش خواردنی خێرایه‌ وه‌كو هه‌مبه‌رگر و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و چه‌ندین خواردنی دیکه‌ی خێرا، قه‌ڵه‌ویش هۆكارێك بووه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌ لاوه‌كییه‌كانی دیکه‌، تاكه‌ چاره‌سه‌ریش بۆ ڕزگاربوون له‌ قه‌ڵه‌وی چاككردنی سیسته‌می خۆراكه‌ و کردن به‌ به‌رنامه‌یه‌تی، زۆرجاریش كه‌سی توشبوو نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌دا هه‌تا قه‌باره‌ی گه‌ده‌ی بچووك بكاته‌وه‌.

كۆمه‌ڵێك پزیشك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ماساچۆسیچ له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانیان چاره‌سه‌ریكی خێرا بدۆزنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای گۆرینی به‌كتریاكانی زیادبوونی کێش له‌ ناوچه‌ی هه‌رسی گه‌ده‌ بۆ به‌كتریایه‌ك كه‌ دژی كێش زیادی مرۆڤ بێت ، پزیشكه‌كان پاش تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و ڕێگه‌یه‌كی ئاسان و خێرا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ واڵا بكه‌ن كه‌ به‌ده‌ستی كێش زیادیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون ئامۆژگاریی کراون به‌ وازهێنان له‌ نانخواردنی خێراو به‌په‌له‌.

هه‌روه‌ها نانخواردنی له‌سه‌رخۆ به‌ته‌ندروستر داده‌ندرێت چوونکه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌سه‌رخۆو هێواش نانبخوات ئه‌وه‌ که‌متر ده‌خوات به‌به‌راورد له‌و که‌سه‌ی به‌په‌له‌و خێرا نانده‌خوات.



ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:02:19:11/04/2021