پەیوەندی سێکسی و ڤایرۆسی کۆرۆنا
جاڕ میدیا، بی بی سی
ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی پەیوەندییە سێکسییەکانیەوە دەگوێزرێتەوە؟ ڕەنگە زۆر کەس بیریان لەم پرسیارە کردبێتەوە، بەڵام شەرم دەکەن ئەو پرسیارە بکەن.
دکتۆر ئەلێکس جۆرج پزیشکی فریاکەوتن و ئەلێکس فۆکس پەیامنێری کێشە سێکسییەكان لە بی بی سی، وەڵام دەدەنەوە.
"ئایا سەلامەتە سێکس بکەیت لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا؟"
دکتۆر ئەلێکس جۆرج: ئەگەر تۆ لە پەیوەندیدایت لەگەڵ کەسێک و لەگەڵی دەژیت و لە ژینگەیەکی هاوبەشدا پێكەوەن، ئەم بابەتە نابێت جیاوازیی دروست بکات. بەڵام ئەگەر یەکێکتان نیشانەکانی کۆڤید-19ی هەبێت، دەبێت چاودێری دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی بکەن و دووربن لە یەکتری تەنانەت لە ماڵی خۆتاندا، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە هەمیشە ئەمە ناکرێت.
ئەلێکس فۆکس: شتێکی تری گرنگ ئەوەیە کە لەوانەیە نیشانەی سووكت هەبێت، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێت مەترسیدار بێت بۆ هاوکارەکەت. بۆیە ئەگەر نیشانەکانیش زۆر سووك بوون، هەوڵ بدە لە هاوکار یان هاودەمەكەت دوور بکەویتەوە.
ئایا ئاساییە سێکس لەگەڵ کەسانی نوێ بكەیت؟
دکتۆر جۆرج: لەڕاستیدا ئامۆژگاری من ئەوەیە کە لەم بارودۆخەی ئێستادا واز لە پەیوەندی سێکسی نوێ بهێنن، چونکە ڕەنگە ڤایرۆسەکەت بۆ بگوازرێتەوە.
خاتوو فۆکس: یەکێکی تر لە بابەتە گرنگەکان ئەوەیە کە ڕەنگە هەندێک کەس هەڵگری ڤایرۆسەکە بن، بەڵام هیچ نیشانەیەکی دیاریکراویان نەبێت، بەڵام ڕەنگە نەخۆشیەکە بۆ کەسێکی تر بگوازنەوە.
"من بەم دواییانە کەسێكی نوێم ناسی و ماچم کرد، ئەو ئێستا نیشانەکانی ڤایرۆسی كۆرنای هەیە، دەبێ چی بکەم؟"
دکتۆر جۆرج: ئەگەر کەسێکت ماچ کردووە یان پەیوەندیت لەگەڵ کەسێکدا هەبووبێت و پێت وایە ئێستا نیشانەت هەیە ، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەبێت خۆت کەرەنتینە بکەیت.
"ئێمە کۆندۆممان بەکارنەهێنا لە سێکسەکەماندا، ئایا خراپە؟
خاتوو فۆکس: وەڵامی ئەو پرسیارە پەیوەستە بەو هۆکارانەی کە کۆندۆم بەکارناهێنیت.
ئەگەر لەبەر ئەوە بێت کە هەردووکتان تاقیتان کردەووەتەوە و دەزانن کە تووشی نەخۆشییە گوازراوە سێكسسەكان نەبوویت، یان دژە سکپڕی دیکە بەکاردێنیت بۆ ئەوەی ڕێگری لە سکپڕی نەخوازراو بکەیت، ئەوە باشە بەڵام ئەگەر کۆندۆم بەکار ناهێنیت، ئێستا بەکارهێنانی کۆندۆم لە هەموو کاتێک گرنگترە.
"ئایا دەتوانم دەست لە ئەندامی زاوزێی بەرامبەرەكەم بدەم؟"
دکتۆر جۆرج: ئەگەر دەست لە ئەندامی زاوزێی یەکتر دەدەن و زۆر ماچی یەکتر دەكەن و ئەوەش دەزانین کە ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی دەمەوە دەگوێزرێتەوە ئەوا ئێوە هەر ئەگەرێکی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەكەن و بەمەش ئەگەری تووشبوون بە کۆڤید-19 زیاد دەکات.
"چۆن دەتوانم لەم دۆخەدا پەیوەندیم لەگەڵ كەسێك هەبێت و تەنها نەبم؟"
خاتوو فۆکس: ئەم پەتایە وای لە زۆرێک کردووە کە دووبارە بیر لە پێوەرەکانی پەیوەندی سێکسی باش و پێکهاتەکانی کارلێکی سەرنجڕاکێش و چێژبەخش بکەنەوە. من لە هەندێک کەسەوە بیستوومە کە چیرۆکی ئیرۆتیکی بۆ یەکتر دەنووسن، یان جووتێک هەن پەیوەندییان هەیە و لە یەک شوێن ناژین، بەڵام ئێستا ئەم دووركەوتنەوەیان بەکارهێناوە بۆ ئەرکی دیکە. ژیان کردن لەژێر یەك سەقف مانای ئەوە نییە کە دەتوانیت لە هەر کاتێکدا ویستت سێکس بکەیت.
ئهم بابهته 1764
جار خوێنراوهتهوه
AM:02:10:11/04/2021