رۆتانا کردنەوەی یەکەم هۆتێلی 5 ئەستێرەی لە شاری سلێمانی راگه‌یاند


 
‎سلێمانی ڕۆتانا هۆتێلێکی نوێیە لە دڵی شار و شەقامی سالم کە ٢٤٠ ژوور و سویتی گەورە لە خۆ دەگرێت
 
‎ئەمرۆ دووشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢: بە ئامانجی فراوانکردنی پێگەی خۆیان لە کەرتی میوانداریی پێشکەوتووی هەرێمی کوردستان، ڕۆتانا، کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بەڕێوەبردنی هۆتێل لە ناوچەکەدا و زیاتر لە ١٠٠ هۆتێل بەڕێوەدەبات لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ئەوروپای ڕۆژهەڵات و تورکیا، ئەمڕۆ کردنەوەی سلێمانی ڕۆتانایان لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی ڕاگەیاند. ئەم هۆتێلە 5 ئەستێرەیە نوێیە چوارەمین هۆتێلی کۆمپانیاکەیە لە عێراق شان بە شانی هەولێر رۆتانا، هەولێر ئەرجان لەلایەن رۆتانا و بابل رۆتانا لە بەغداد.
 
‎سلێمانی ڕۆتانا پێکهاتووە لە 240 ژوور و سویتی فراوان کە شوێنێکی گونجاوی هەیە لە ناوەندی شارەکەدا لە شەقامی سالم، کە تەنها چەند هەنگاوێک لە شوێنە سەرنجڕاکێش و سەرەکییەکانی شارەکە دوورە، ئەمەش وای کردووە کە ببێتە پێگەیەکی گونجاو و مانەوەیەکی شاهانە پێشکەشی میوانەکانی بکات. هۆتێلەکە بە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی شارەکە و شاخەکانی دەوروبەری وێنەیەکی دڵگیر دەنەخشێنێت بۆ میوانەکانی، هەروەها کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دابین دەکات وەک خزمەتگوزاری تەندروستی و بازرگانی لەگەڵ ژوور و سویتی گەورە، سویتێکی سەرۆکایەتی، هۆڵێکی وەرزشیی پێشکەوتوو، سپا و پیانۆ باڕێک بۆ فەراهەم کردنی مانەوەیەکی ئاسوودە.
 
‎حسێن هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی سلێمانی رۆتانا لە لێدوانێکدا لەبارەی کردنەوەی هۆتێلەکە وتی: "شانازی بەم پڕۆژە نوێیەوە دەکەین، سلێمانی رۆتانا ستانداردێکی بەرز و ئاستێکی نوێی میوانداری دەهێنێتە شاری سلێمانی، پاش کردنەوەی سێیەم هۆتێلمان لە کوردستان، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەهێزترکردنی ناوبانگمان دەکەین بۆ بەرەو پێشبردنی زیاتر و باشتر کردنی کوالیتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ناوچەکەدا."
 
‎هاشم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هۆتێلەکە بڕیارە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ڕەسەن و مۆدێرن لەخۆبگرێت و نوێترین پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لە ژێر چاودێری ستافێکی دڵسۆز و شارەزا دەستەبەر بکات لە پێناو پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێهاوتا و لەبیرنەکراو بۆ میوانەکان."
 
لەلایەكی‌ دیكەوە تۆفیق گیب حسن، سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، لەسەر کردنەوەی سلێمانی رۆتانا وتی: "مارکەی رۆتانا ناوبانگێکی جیهانی هەیە و خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە دەرفەتی کارکردنمان لەگەڵ کۆمپانیاکە هەبووە بۆ بەجێگەیاندنی باڵاترین نیازو خزمەتەکانمان بۆ گەشەپێدانی زیاتری کوردستان، هەروەک شانازی دەکەین کە لەپشت نوێترین هەنگاوەوەین بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار لە شاری سلێمانی و کەرتەکانی تری میوانداری، دڵنیاین لەوەی کە سلێمانی ڕۆتانا دەبێتە شوێنی مانەوەی ئەو کەسانەی کە بەدوای ئەزموونێکی باڵاو و خزمەتگوزاریی کوالیتی بەرزدا دەگەڕێن، لە پایتەختی ڕۆشنبیری و کلتوری ناوچەکە.
 
‎سلێمانی ڕۆتانا پێنج بژاردەی ڕێستۆرانت بۆ خواردەمەنی جۆراوجۆر دەخاتە خزمەتی میوانەکانی، لەوانە سینامن، بۆ پێشکەش کردنی خواردن لەسەر شێوازی بۆفییەی کراوە بە باشترین کوالیتی بە درێژایی ڕۆژ، کەموون، کە تایبەتە بە خواردنە ڕۆژهەڵاتی و لوبنانییەکان، لۆبی لاونج بۆ ژەمی سوک و خواردنەوەکان، بالسامیکۆ کوچینا ئیتالیا بۆ پێشکەشکردنی خواردنی نەریتی و هاوچەرخی ئیتاڵی. پیانۆ باڕ بۆ خواردنەوەی نایاب و کەشێکی زیندوو. سەرەڕای ئەوانە پێنج شوێنی کۆبوونەوەی فراوان بە تەواوی ئامێرەکانییەوە و هۆڵێکی فراوانی ئاهەنگگێڕان کە توانای لەخۆگرتنی 450 کەسی هەیە، لەگەڵ باشترین تەکنەلۆژیای دەنگی و بینراو.
 
‎خزمەتگوزاریی دیکەی وەک یانەی لەشجوانی و تەندروستیی بۆدیلاینز، مەلەوانگەی دەرەوە و ناوەوە، هۆڵێکی وەرزشی بە تەواوی ئامێرەکانییەوە، جاکوزی، ساونا، ژووری هەڵم و ژووری چارەسەر لە ڕێگەی مەساجەوە، جگە لەمانە کارمەندانی لێهاتوو و فرەزمان، سکیوریتی 24 کاتژمێر، خزمەتگوزاریی پارککردنی ئۆتۆمبێل، پزیشکی ئامادەباش لە کاتی پەیوەندیکردندا. هەموو ئەمانە و زۆر شتی دیکە وا لە سلێمانی ڕۆتانا دەکەن کە بژاردەیەکی نموونەیی بێت بۆ ئەو میوانانەی بە مەبەستی کار و ئەوانەشی بە مەبەستی کات بەسەربردن سەردان دەکەن.
  
‎دەربارەی سلێمانی ڕۆتانا:
 
‎سلێمانی ڕۆتانا ئاسانکاری و ئەزموونی ڕەسەنی تایبەتمەند پێشکەش دەکات بە میوانانی. بە تەنها دووری 20 خولەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە، تەنها چەند هەنگاوێک لە شوێنە سەرنجڕاکێش و سەرەکییەکانی شارەکەوە دوورە، لەوانە مۆزەخانەی سلێمانی و بازاڕ. ئەم هۆتێلە هاوچەرخە سەرەڕای دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەی، خاوەنی 240 ژوور و سویتی مۆدێرنە بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەمەوە کە هەندێکیان  چوونە ژوورەوەی تایبەتیان بۆ لاونجی یانەی ڕۆتانا لەگەڵە و چەندین ئۆفەری تایبەتی دیکەو چەندین خزمەتگوزاریی شاهانە و دیمەنی سەرسوڕهێنەری شار و شاخەکان لە خۆدەگرن. سەرەڕای بوونی پێنج شوێنی خواردن و خواردنەوەی نایاب و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریی ژوور ٢٤ کاتژمێر بۆ ئاسانکاری تەواو. پێداویستییە بازرگانییەکان لە پێنج ژووری کۆبوونەوە دا بە تەواوی پێداویستییەکانەوە و هۆڵێکی فراوانی ئاهەنگگێڕان، هەروەها ناوەندێکی بازرگانی لەگەڵ خزمەتگوزاری سکرتێری دابینکراو.

‎میوانەکان دەتوانن لە هۆڵی وەرزشیی یانەی لەشجوانی و تەندروستی بۆدیلاینز لەشڕێکی خۆیان بپارێزن، لە مەلەوانگەی ناوەوە و دەرەوە فێنک ببنەوە، چێژ لە چارەسەری مەساجکردنی تایبەت وەرگرن، یان لە جاکوزی و ساونا و ژوورەکانی هەڵم ئارام ببنەوە.
 
‎دەربارەی ڕۆتانا:
 
‎لە ئێستادا ڕۆتانا دامەزراوەیەکە کە زیاتر لە ١٠٠ موڵک لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ئەوروپای ڕۆژهەڵات و تورکیا بەڕێوەدەبات، لەگەڵ پلانێکی فراوانکردنی بەهێز. ڕۆتانا نرخێکی ئێکجار زۆر بە کاتی میوانەکانی دەدات و ئەو کاتەی لە هۆتێلەکانیاندا بەسەری دەبەن بە ‘کاتێکی بەنرخ' دەزانێت. واتە ڕۆتانا بەڵێنی داوە بە تێگەیشتن و دابینکردنی پێداویستی کەسیی هەموو میوانەکانی. بەم شێوەیە، ڕۆتانا براند و بەرهەمەکانی پەرەپێداوەو هەر یەکە لە هۆتێل و هاوینەهەواری ڕۆتانا، هۆتێلی سێنترۆ لەلایەن ڕۆتانا، هۆتێل و هاوینەهەواری ڕایهان لەلایەن ڕۆتانا، هۆتێلی ئەپارتمێنتی ئارجان لەلایەن ڕۆتانا، ئێدج لەلایەن ڕۆتانا و زە رێزیدەنس لەلایەن ڕۆتانا لەخۆ دەگرێت. 


















ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:55:06/06/2022