قوباد تاڵه‌بانی: هێرشە موشەکییەکانی دژ بە شاری هەولێر دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو تاکێکی کورد
جاڕ میدیا، هه‌ولێر
له پهیامێكدیدا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، رایگه‌یاند: هێرشە موشەکییەکانی دژ بە شاری هەولێری خۆشەویست، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو تاکێکی کورد لە سەرانسەری دنیادا.
وتیشی "بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین و رایدەگەیەنین ئەم کارە لە شکۆی هەولێر کەم ناکاتەوەو ئۆقرەیی و ناوبانگی ناشێوێنێت وەک پایتەختی گەشاوە و میواندۆستی هەرێمی کوردستان".
قوباد تاڵه‌بانی، جه‌ختیشی كرده‌وه "هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین. هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە".
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:00:13/03/2022