بانكی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌رێم له‌ سلێمانی‌: رە‌تی دە‌كە‌ینە‌وە‌ ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌ك دیار نە‌مابێت یاخود پارە‌ی مووچە‌ درابێت بە‌ شتی تر



جاڕ میدیا، سلێمانی‌

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی بانكی ناوە‌ندی ھە‌رێم/ سلێمانی، رایگه‌یاند: ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە ھە‌یە‌ لە‌دژی سلێمانی و بە‌تایبە‌ت پرسی داھاتی ناوخۆی سلێمانی كە‌روونە‌ ئە‌و ھە‌ڵمە‌تە‌ لە‌دە‌رھاویشتە‌ی سیاسییە‌وە‌ سە‌رچاوە‌ی گرتووە‌ و زانیاری نادروست بڵاودە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ "ھە‌موو مانگێك لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ دابین كراوە‌ كە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری دیاری كردووە‌ بۆ تە‌واو كردنی بودجە‌ی مووچە‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕوو "جگە‌ لە‌و پارانەی كە‌ ئاماژە‌ی پێدراوە‌‌، و ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ش كە‌ لە‌ داھاتی سلێمانییە‌وە‌ دە‌چێتە‌وە‌ ‌بۆ ھە‌ولێر، بە‌شە‌كە‌ی تری داھاتی كۆكراوە‌ی ناوخۆی سلێمانی، بۆ خە‌رجییە‌كانی دامودە‌زگا حكومییە‌كان تە‌رخاندە‌كرێتە‌وە‌ وخە‌رج دە‌كرێتە‌وە‌".

 بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی بانكی ناوە‌ندی ھە‌رێم/ سلێمانی، جه‌ختیشی‌ كردۆته‌وه‌ "ھە‌موو ئە‌و پارانە‌ی كە‌دێنە‌ بانكە‌كانی سلێمانی، بە‌ڕێكاری یاسایی و ئیداری خۆیان جوڵە‌یان پێدە‌كرێت، لە‌دە‌رە‌وە‌ی یاسا ھیچ شتێك نە‌كراوە‌ و ناكرێت، رە‌تی دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌ك دیار نە‌مابێت یاخود پارە‌ی مووچە‌ درابێت بە‌ شتی تر".

ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی بانكی ناوە‌ندی ھە‌رێم/ سلێمانی:

بە‌پێویستمان زانی بۆ ھە‌موولایە‌كی روونبكە‌ینە‌وە‌ كە‌؛ ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە ھە‌یە‌ لە‌دژی سلێمانی و بە‌تایبە‌ت پرسی داھاتی ناوخۆی سلێمانی كە‌روونە‌ ئە‌و ھە‌ڵمە‌تە‌ لە‌دە‌رھاویشتە‌ی سیاسییە‌وە‌ سە‌رچاوە‌ی گرتووە‌ و زانیاری نادروست بڵاودە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك. بۆ رە‌تكردنە‌وە‌ی ئە‌و قسە‌و قسە‌لۆكانە‌، ئێمە‌ بڕیارماندا بە‌ بە‌ڵگە‌ و ژمارە‌ وە‌ڵام بدە‌ینە‌وە‌ بۆ سە‌لماندی راستی قسە‌كانی ئێمە‌و درۆی ئە‌وان:

یە‌كە‌م: ھە‌موو مانگێك لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ دابین كراوە‌ كە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری دیاری كردووە‌ بۆ تە‌واو كردنی بودجە‌ی مووچە‌. لە‌و خشە‌یە‌ی كە‌ بڵاو كراوە‌تە‌وە‌ بە‌ژمارە‌ روونتر كراوەتە‌وە‌.‌

دووە‌م: تە‌نھا بۆ ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢١ لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی؛ یە‌ك تڕلیۆن و ١٠٧ ملیۆن دینار دابین كراوە‌ بۆ پێدانی مووچە‌.

سێیە‌م: بۆ مووچە‌ی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ كە‌ لە‌مانگی ١ی ٢٠٢٢ دابە‌ش كراوە‌، لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی ٧٥ ملیار ٦٨١ ملیۆن دینار دابین كراوە‌.

چوارە‌م؛ جگە‌ لە‌و پارانەی كە‌ ئاماژە‌ی پێدراوە‌‌، و ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ش كە‌ لە‌ داھاتی سلێمانییە‌وە‌ دە‌چێتە‌وە‌ ‌بۆ ھە‌ولێر، بە‌شە‌كە‌ی تری داھاتی كۆكراوە‌ی ناوخۆی سلێمانی، بۆ خە‌رجییە‌كانی دامودە‌زگا حكومییە‌كان تە‌رخاندە‌كرێتە‌وە‌ وخە‌رج دە‌كرێتە‌وە‌.

پێنجە‌م: ھە‌موو ئە‌و پارانە‌ی كە‌دێنە‌ بانكە‌كانی سلێمانی، بە‌ڕێكاری یاسایی و ئیداری خۆیان جوڵە‌یان پێدە‌كرێت، لە‌دە‌رە‌وە‌ی یاسا ھیچ شتێك نە‌كراوە‌ و ناكرێت.

شە‌شە‌م: ئە‌و بە‌ڕێزانە‌ی كە‌ قسە‌ی ناڕاست دە‌كە‌ن لە‌سە‌ر بانكە‌كانی سلێمانی، با بفە‌رموون یە‌ك بە‌ڵگە‌ بخە‌نە‌روو، ئێمە‌ دڵنییاین كە‌ ھیچیان پێ نییە‌ و ناتوانن قسە‌كانیان بسە‌لمێنن.

حە‌وتە‌م: رە‌تی دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌ك دیار نە‌مابێت یاخود پارە‌ی مووچە‌ درابێت بە‌ شتی تر.

لە‌گە‌ڵ رێزدا
بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی بانكی ناوە‌ندی ھە‌رێم/ سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:30:13/03/2022