سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی سلێمانی: به‌رپرس نین له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراوی سلێمانی كه روو بدات
جاڕ میدیا، سلێمانی
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122، به (جاڕ میدیا)ی وت "به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه له‌سه‌دا 50ی كاره‌كانی فریاكه‌وتنمان راگرتووه".
وتیشی "كێشه‌كانمان بریتییه له دابین نه‌كردنی به‌نزین بۆ ئه‌مبوڵانسه‌كانمان و دابینه‌كردنی بودجه بۆ چاكردنه‌وه‌ی ئه‌مبوڵانسه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستی فریاگوزاری خێرا‌و و سه‌ره‌تایی".
سامان نادر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "له ئێستادا ئێمه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌ی سلێمانی له گرفته‌كانمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌رپرسنین له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو كه له شاره‌كه‌دا رووبدات".
جه‌ختیشی كرده‌وه "له ئێستادا وه‌ك لایه‌نی مرۆیی و دڵسۆزیمان بۆ شار و هاوڵاتیانمان كارده‌كه‌ین و به‌هانای خه‌ڵكه‌وه ده‌چین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ناتوانین به هانای هاوڵاتیانه‌وه بچین".
سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122، رۆژانه به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانسی فریاگه‌وزارییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت بۆ هه‌ر رووداوێك كه روویدابێت به‌هانای هاوڵاتیانه‌وه ده‌چن و بریندار و نه‌خۆشی به‌په‌له ده‌گه‌یه‌ننه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كان له خه‌له‌كانه‌وه تاوه‌كو پێنجوێن.
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:03:08:13/03/2022