بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ookla : كۆمپانیای‌ ئاسیاسێڵ باشترین تۆڕی‌ مۆبایله‌ له‌ عێراق دا



جاڕ میدیا-

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ookla دۆغ سێتڵز، ڕۆڵی عێراق بەرز دە‌نرخێنێت لە هەوڵەکانیدا بۆ پە‌رە‌پێدان بە‌ كوالیتی ئینتەرنێت لە‌ وڵاتدا.

 دۆغ سێتڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ookla، له‌ په‌یامێكی‌ ڤیدیۆیدا، رایگه‌یاند: شه‌ره‌فێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ من پیرۆزبایی‌ له‌ كۆمپانیای‌ "ئاسیاسێڵ" بكه‌م، بۆ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ تێستكردنی‌ خێرایی‌، خه‌ڵاتی‌ خێراترین تۆڕی‌ مۆبایل، خه‌ڵاتی‌ باشترین روماڵی‌ تۆڕی‌ مۆبایل له‌ عێراق، ئه‌م دوو خه‌ڵاته‌ گه‌واهیده‌رن له‌سه‌ر ئه‌داكردنی‌ نایابی‌ كۆمپانیای‌ ئاسیاسێڵ به‌پێی‌ ئه‌زموونی‌ به‌شداربووه‌كانی‌ له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 2021.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا "خه‌ڵاته‌كانی‌ تێستی‌ خێرایی‌، خه‌ڵاتگه‌لێكن كه‌ ته‌رخانكراون بۆ ده‌سته‌بژێرێك له‌ باشترین كۆمپانیاكانی‌ دابینكردنی‌ ئینته‌رنێت بۆ تۆڕی‌ مۆبایل له‌ جیهاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌و تێستی‌ خێراییانه‌ی‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ران خۆیان پێیهه‌ڵساون له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌مانه‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تێستی‌ خێرایی‌ ئینته‌رنێت، خه‌ڵاته‌كانمان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌داكردنی‌ راسته‌قینه‌ی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت".






ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:29:03/02/2022