بە‌بڕیاری‌ قوباد تاڵە‌بانی سەرای‌ کفری نۆژەن دەکرێتەوە



جاڕ میدیا، کفری

 دوای ئە‌وە‌ی لە‌ماوە‌ی رابردوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سەردانی قەزای‌ کفری‌ کرد و شوێنەواری‌ دێرینی سەرای‌ کفری‌ بەسەرکردەوە و لەکەم و کورتیەکانی کۆڵییەوە و بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی‌-دا، لەئێستادا و بۆ پاراستنی مێژوو و کلتور و شارستانیەتی دێرینی کفری و بەدەنگەوەهاتنی داواکاری‌ بەرێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان، دە‌ستكرا بە‌كارە‌كانی  نۆژەنکردنەوەی‌ ئەو بینایە‌. 

بەپێی‌ بڕیارەکەی‌ قوباد تاڵەبانی هەردوو نهۆمی‌ باڵەخانەکە نۆژەندەکرێتەوە  لەسەر شێوازی دێرینی خۆی و پێداویستیەکانی بۆ دابین دەکرێ، بەشێوەیەک کەهاوتای‌ ئەو مێژووە بێت کەسەرای‌ کفری‌ پێ ناسراوە.

جێی‌ باسە سەرای‌ کفری‌ کەوتۆتە بەری‌ خۆرئاوای کفری و لەساڵی‌ 1919 لەسەر رووبەری‌ ۳۷٤ مەتر دووجا دروستکراوە، جگە لەوەی‌ وەک شوێنەوارێکی دێرین لێی‌ دەڕوانڕێت سەرای‌ کفری تا کۆتایی ساڵانی حەفتای‌ سەدەی‌ رابردوو دادگای‌ کفری و چەند فەرمانگەیەکی تری لەخۆگرتبوو.









ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:44:19/01/2022