دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێران سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی هەڵده‌وه‌شێنێته‌وه
جاڕ میدیا، ئاژانسه‌كان
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێرانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە هۆشدارییەکانیان، سەرجەم گەشتەکانی کۆمپانیاکەیان بۆ وڵاته‌كه‌یان راگرتووە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (16ی ئه‌یلولی 2021)، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، چەند جارێک هۆشدارییان داوە بە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی کە تكتی گه‌شت بە خەڵک نەفرۆشن، تاوەکو خەڵکەکە ڤیزەی عێراقی پێنەدرێت، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی بە هۆشدارییەکانیان، گەشتەکانی کۆمپانیاکەیان راگرتووە.
رۆژی 17ی ئەیلوولی 2021 سەرجەم گەشتەکانی (هاتن و چوون)ی ئەو کۆمپانیایە هەڵدەوەشێندرێنەوە و پێویستە لەسەر کۆمپانیاکەش بە خێرایی قەرەبووی ئەو کەسانە بکاتەوە کە بلیتی گەشتکردنیان کڕیوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی رایگەیاندووە، پێویستە سەرجەم زیارەتکاران بەر لە گەشتکردنیان بۆ عێراق ڤیزەی دەستەی گەشتیاری وەربگرن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوو مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێرانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كۆبۆوه و رایانگه‌یاند، كه بڕیاریانداوه ڤیزا هه‌ڵبگرن له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:09:12:16/09/2021