رۆژی جیهانی منداڵان و قسەیەک

‌دانا سلێمان



دانا سلێمان

منداڵیی ئەو تەمەنەی کە بارتەقای تەواوی تەمەنی مرۆڤە، هەر شتێک تیایدا بەرجەستە نەکرێت، بەتەواوی تەمەنت ناتوانرێ قەرەبووی بکرێتەوە ڕۆژی منداڵان، ڕۆژی جاڕی مافەکانی منداڵە، ستەمێک کە لە مناڵ ئەکرێ، هەر دایک و باوک لێی بەرپرس نییە، تەواوی کۆمەڵگا و میدیا و دامودەزگای حکومڕانی لێی بەرپرسە، لە پلان و بەرنامەی وڵات و دامودەزگاکانمان، کەمترین بایەخیش بە منداڵ و پەروەردە نەدراوە، پڕۆگرامێک نییە بۆ کەمکردنەوەی دەستی کاری منداڵان و گەڕانەوەی ئەو منداڵانەی کە لە خوێندن دابڕاون، بوونی خوێندنی ئەهلی و فەرامۆشکردنی کەرتی پەروەردەی گشتی، گەورەترین ستەمە لە منداڵی خێزانە مامناوەند و هەژارەکان، سەرەڕای ئەوەش نمرە باشەکان لە لایەن خوێندکاری خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە بەدەست دێن، ئەرکی دایک و باوکە منداڵەکەی بپارێزێ لە شکستی دەروونی و دەستدرێژی سێکسی شاراوە ئەرکی دایک و باوکە چاودێری منداڵەکەی بکات تا ئەو قۆناغەی منداڵ دەگاتە ئاستی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و کەسێتی دەروونی پێگەیشتبێ.

ئەرکی پارلەمان و دەسەڵاتی یاساییە کار بۆ دەرچوواندنی یاسایەک بکات بۆ چاودێری تەندرووستی منداڵان و چارەسەرکردنی ئەو منداڵانەی کە تووشی باری تەندرووستی ناجێگیر و نەخۆشییە دەگمەنەکان دەبن لەسەر ئەرکی حکومەت و داهاتەکانی، تا تاکی ئێمە، لە منداڵییەوە هەست بە گرنگیپێدانی حکومەتەکەی بکەت بە توێژەکەی، نەک هەستی فەرامۆشکردن و جیاوازیی چینایەتی لا تۆختر بێتەوە.


PM:02:02:01/06/2022

ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌