په‌روه‌رده، له‌نێوان بازرگانیكردن و به‌ها به‌رزه‌كاندا
ڕه‌ئوف محه‌مه‌د ئالانی
ڕه‌ئوف محه‌مه‌د ئالانی
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌م هه‌رێمه ڕووده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌ناو سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا، جێی تێڕامان و سه‌رسوڕمانه، كه‌سێك به‌چاوی گه‌شه‌كردنی په‌روه‌رده‌و پێشكه‌وتنی ژیان، به‌راوردی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بكات، تووشی شۆك و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت، چونكه، واهه‌ست ده‌كرێت، به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به پیلانێكی نه‌خوازراوی نه‌زانانه، كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه ده‌كرێت، به‌ره‌و بردنی بۆ دۆزه‌خێكی نادیار، ئه‌م وتنه‌شم، به به‌ڵگه‌و نزیك له ڕاستی و به‌رچاوه.
(له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م،له‌مساڵی 2021-2022 له ناو خوێندنگه، ئه‌هاتمه ده‌ر، له ده‌رگای دووه‌م نزیك، ژووری مامۆستایان، گه‌نجێك هاته به‌رده‌مم، به‌سته‌یه‌ك وه‌ره‌قه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی به‌ده‌سته‌وه بوو، وتم فه‌رموو كاكه، وتی مامۆستا ئه‌م وه‌ره‌قانه ئه‌ده‌م به قوتابیان و چه‌ند دانه‌یه‌كیش به دیوار‌و ده‌رگای قوتابخانه هه‌ڵده‌واسم، وتم، بابزانم تایبه‌ته به‌چی؟ وتی خولی به‌هێزكردنی هاوینه‌یه، په‌یمانگه‌ی ئه‌هلی، وتم نابێ لێره ئه‌و ڕیكلامه بلاَو بكرێته‌وه، یاسایی نیه، ئه‌بێ ببوری، وتی مامۆستا بۆچی؟ وتم كاكه نابێ ئه‌بێ نوسراوی ڕێگه‌پێدانت پێدرابێت له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ نوسراوێكی پێنه‌بوو، ناچار قوتابخانه‌ی جێهێشت) .
مه‌به‌ست له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه، ئه‌وه‌یه: هه‌موو قوتابخانه‌و خویًَندنگه‌كان توشی ئه‌م جۆره ڕوو به ڕووبوونه‌وه‌یه ده‌بن ، به‌هۆی زۆری په‌یمانگه ئه‌هلیه‌كان، بۆئه‌وه‌ی بازاڕی هاوینیان گه‌رم بكه‌ن و بۆهه‌ر قوتابی و خوێندكارێك بڕێك پاره وه‌ربگرن، له‌باتی به‌شداریكردنیان له‌و خولانه‌ی ده‌كرێنه‌وه، تا ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌كان ده‌ڵێنه‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێن، ئه‌م دیارده‌یه، هێنده زه‌ق و بلاَوه، كاری كردۆته سه‌ر پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن، ده‌بێ بپرسین، هه‌رئه‌و مامۆستایانه نین له‌كاتی ده‌وامدا وانه به‌و قوتابیانه ده‌ڵێنه‌وه ؟ بێگومان هیچیان له‌و وولاَتێكی تره ناهێنرێن تا دڵنیایی ئه‌وه بده‌ن كه له مامۆستاكانی تر باشترن و جوانتر پڕۆسه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه قوتابیان و خوێندكاران.
ئه‌م پڕۆسه‌یه پێویستی به میكانیزمی زانستی و پلانی وورد و خوێندنه‌وه‌ی باش هه‌یه، بۆچی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ڕێوشوێنی گونجاو دانانێت، بۆ ئه‌و په‌یمانگایانه؟
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌بڕیار ڕێگری كرد له فه‌رمانبه‌رانی خۆی، كاری تاكسی بكه‌ن، هه‌رچه‌ند نه‌توانرا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت، به‌هۆی دۆخی سه‌ختی ئابوری و له‌مپه‌ری دواكه‌وتن و پاشه‌كه‌وتی موچه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره، بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاسته‌نگی هه‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كڕین و خاوه‌ندارێتی ناتوانرێت وه‌ك پێویست ڕێگری لێبكرێت، به‌لاَم بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، زۆر ئاسانه و ده‌توانرێت كاری پێبكرێت، چونكه ئه‌و په‌یمانگه ئه‌هلیانه‌ی ده‌كرێنه‌وه، پێویستیان به‌مۆڵه‌ته، ده‌كرێ چه‌ند ڕێ‌و شوێنێكی یاسایی دابنرێت، بۆئه‌و په‌یمانگه ئه‌هلیانه، تاكار له‌پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده نه‌كات، ده‌كرێت، هه‌رمامۆستایه‌ك خواستی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی هه‌بێت، پێش ئه‌وه مۆڵه‌تی بێموچه له په‌روه‌رده وه‌ربگرێت، یان واز له پیشه‌ی مامۆستایی بێنێت و خۆی بۆ كاری بازرگانیه‌كه ته‌رخان بكات، هۆكارێكی به‌هێز بۆ دواكه‌وتنی خوێندكار‌و نه‌هێنانی نمره‌ی به‌رز، ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ بوونی ئه‌و په‌یمانگه ئه‌هلیانه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌و وانه‌یه‌ی له په‌یمانگه‌كه ده‌یڵێنه‌وه، له‌خوێندنگه‌كه ئه‌نجامی ناده‌ن، هۆكار زۆرن، یه‌كێك له‌وانه، گه‌رمكردنی بازاڕی په‌یمانگه‌كانه.
هۆكارێكی تری لاوازی ئاستی زانستی قوتابیان و خوێندكاران، نه‌بوونی پڕۆگرامێكی یه‌كگرتوی خوێندنه، ڕاسته كتێبی پڕۆگرامی خوێندن هه‌یه، به‌لاَم مامۆستای وانه به ئاره‌زووی دڵی خۆی و بۆ مه‌به‌ستی بازرگانیكردن و په‌یداكردنی پاره، مه‌لزه‌مه‌یه‌ك دروست ئه‌كات و له كتێبخانه‌و په‌ڕاوگه‌كان دایئه‌نێت، تا خوێندكاران بچن بیكڕن، گوایه ده‌رچونیان مسۆگه‌ره‌و نمره‌ی باش ئه‌هێنن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساكانی پڕۆگرامی خوێندنه، ئه‌كرێ مامۆستا بابه‌ته‌كه پۆخت و كورتبكاته‌وه، بۆ قوتابیان، به‌لاَم نه‌كرێته مه‌لزه‌مه‌و بیفرۆشێت، خه‌ڵك هه‌یه هه‌زار دۆلاری داوه به مه‌لزه‌مه بۆ مناڵه‌كانی، چونكه بۆته چاولێكه‌ری، دڵنیام له‌سه‌ر وتنی ئه‌مڕاستیانه، زۆر له‌و هاوڕێ مامۆستایانه‌ی خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ن، لێم زویرده‌بن، به‌لاَم نیشتمان و ئاینده‌ی گه‌ل لای من له‌هه‌موو شته تایبه‌تیه‌كان به‌رزو به‌ڕێزتره، ده‌كرێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، گوێ له خواستی دڵسۆزان بگرێت و به یاسا‌و ڕێنمایی، ئه‌و هه‌موو كه‌لێنانه‌ی له‌ئاینده‌دا ده‌بنه گرفتی گه‌وره، زوو چاره‌یان بكات و گوێ له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێكی خۆخوازو به‌رژه‌وه‌ند په‌رست نه‌گرێت، تا ڕێڕه‌وی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بچێته سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خۆی و چاوی ئومێد‌و هیوا بۆ ئه‌م سێكته‌ره گرنگه بگه‌ڕێته‌وه‌و ئاستی گه‌شه‌كردن و پێشخستنی زانست و زانیاری به‌جۆرێك به‌رزببێته‌وه، خه‌ڵك ئاوات بخوازێت، مناڵه‌كانی بێنێته‌وه ناو پڕۆسه‌ی خوێندنی نیشتمانی(حكومی)، نه‌ك خه‌ڵك بڕوات به‌پاره‌یه‌كی زۆر، كه كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر ژیانیان له‌ڕووی ئابوریه‌وه، مناڵه‌كانیان له‌و په‌یمانگه ئه‌هلیانه بخاته به‌ر خوێندن.
گرفتێكی تری پڕۆسه‌ی خوێندن له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه، بوونی وانه‌ی تایبه‌ته، كه ئه‌میشیان، بۆته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره، بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌شێك له‌مامۆستایان دروستیان كردوه، بۆ مه‌به‌ستی بازرگانیكردن به خوێندن و په‌روه‌رده، ئه‌كرێ ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌كان ده‌ڵێنه‌وه، بناسرێن كه بۆچی له‌ناو خوێندنگه‌كه‌ی خۆیان، كه موچه‌و بژێوی ژیانیانی له‌سه‌ره، وه‌ك پێویست په‌یامه‌كه ناگه‌یه‌نن، به‌لاَم له‌وانه‌ی تایبه‌ت ده‌یگه‌یه‌نن؟ وه‌لاَمه‌كه‌ی دیاره، بۆگیرفان و وه‌رگرتنی پاره‌یه، ئه‌وه‌ی من و زۆر كه‌س ده‌یزانین، وێرانه‌یه‌ك به‌هۆی لێنه‌پرسینه‌وه، دروست بووه، جوریك جیاوازی چینایه‌تی ده‌خولقێنێ، له‌نێوان مامۆستایان‌دا، ئه‌میش به ڕێنمایی و یاسا زۆر به‌ئاسانی چاره ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت خومخۆرانه‌و بێ سڵه‌مینه‌وه، كاری له‌سه‌ر بكات، چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانین، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده، له‌و بازرگانیه قێزه‌ونه‌ی خه‌ریكه، جوانیه‌كانی ژیان ده‌شێوێنێ، به ئومێدی بیستنی ئه‌م زه‌نگه له‌لایه‌ن دڵسۆزانه‌وه..
PM:04:32:28/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه