لێکدانەوەی دبلۆماسی یان عەشائیری

‌چێنه‌ر شه‌رعی‌


چێنەر شەرعی

دکتۆر بەرھەم ئەحمەد ساڵح تاکە بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەرۆك کۆماری عێراقی فیدراڵ پیاوێکی ژیری سیاسی دبلۆماسی کاریگەر لەسەر پێگەیی نێودەوڵەتی و تایبەت لای ئەمریکی و بەریتانیەکان.

پارتی نازانم بە چ عەقڵێکەوە ئەیەوێت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراق بگەوجێنێت یان کاندیدێکی داواکراو لە لیستی ئەوانەی لە گەندەڵی پارە و سەروەتی وڵاتی عێراقەوە تێگلاون بۆیان نیە و مەرجێکە لەوانەی کە ئەو کەسەی کاندیدی سەرۆكی کۆمارە ئەبێت لە دزی و گەندەڵی تێوە نەگلابێت.

ئەمە یەکڕیزی نیشتمانییە کە باسی ئەکەن؟ ھەزار و یەك فێڵ و کۆبوونەوەی نھێنییان کردووە لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان بێ ئاگاداری یەکێتیی ھاوپەیمانیان!

یەکێتیی بە سەرۆكایەتی کارەکتەرە بەھێزەکە بافڵ تاڵەبانی ڤیتۆیی ھیچ ھێز و لایەنێك قبوڵ ناکات و دەستی ھاوپەیمانی و ھاوکاری و برایەتی درێژ ئەکات و دەرگایی بەڕووی ھیچ لایەك دانەخستووە بەتایبەت لایەنە کوردیەکان، بەڵام فێڵ کردن و ڤیتۆیی قبوڵ نیە.

گرنگی بیری درێژبینی سیاسی ئەوەیە تەنھا بە عەقڵێتێکی عەشائیری و لۆکاڵی بیر نەکەیتەوە و سووربیت لەسەر کەللە ڕەقی و میللەتەکەت تووشی قەیران و نەگبەتی بکەیت، ئەبێت خوێندنەوەت وابێت بزانیت کە ھەم ناوخۆ و ھەم ڕێز لە ڕاو و بڕیاری سیاسی حزبی بەرامبەر و تایبەت ھاوپەیمانت ھەبێت و لەوەش تێبگەیت کە ھەم سیاسەتی ئیقلیمی ئێران و تورکیا و ھەم ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بەریتانیا و ئەمریکاش دکتۆر بەرھەمیان قبوڵە بۆیە نە بەو بیرە سیاسیە تەسکە و نە بەو بیرە پەلەپڕوزکێیە بکەونە ڕکابەری خۆشتان و پێگەیی کوردیش لاواز ئەکەن بەھەمان شێوەی ڕیفراندۆمە زۆرە ملێ و پەلەکەی کردتان. بەڵام مەخابن دکتۆر بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك کۆماری عێراقی فیدراڵە.



PM:09:17:25/01/2022

ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌