(7/12)ی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی فڕۆكه‌وانی شارستانی یه، بەڵام له هه‌رێمی كوردستاندا گرنگی به كه‌رتی فڕۆكه‌وانی نادرێت...!
دانا محه‌مه‌د سه‌عید
دانا محه‌مه‌د سه‌عید
فڕین و فڕۆكه‌وانی له‌سه‌ره‌تایی درووستبوونیانه‌وه به‌كارهێنانیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆڵێكی دیار و گرنگیان بینیوه له ئاسانكاری كاری ڕۆژانه و ژیانی مرۆڤ و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگادا به تایبه‌ت فڕۆكه‌وانی شارستانی (الگیران المدنی) كه په‌یوه‌سته به بواری خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی .
دوایی كۆتایی هێنانی جه‌نگه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی جیهان و ده‌ركه‌وتنی ئاسه‌واری جه‌نگ له‌سه‌ر ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی وایی له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ سه‌ر له‌نوێ ڕێكخستن و دیزاین كردنه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی بواری فڕۆكه‌وانی و فڕین , تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا و له ئاكامی هه‌وڵ و كاركردنی ئه‌مریكا بۆ بانگهێشتكردنی (55) ووڵات له ووڵاتانی هاوپه‌یمان و بێلایه‌ن بۆ كۆبونه‌وه له‌شاری شیكاغۆی ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تایی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944دا , دوایی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی (52) ووڵات له ووڵاتانی بانگهێشت كرا‌و و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی گرنگ و په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی فڕینی شارستانی له (7 دیسمبری ساڵی 1944) دا له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ووڵاتانی به‌شداربوو واژۆ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنامه‌ی (فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی) كرا و عێراقیش یه‌كێكه له ووڵاتانی به‌شداربوو له‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه و ئیدی ئه‌م ڕۆژه وه‌ك ڕۆژی جیهانی فڕۆكه‌وانی شارستانی دیاری كرا و ساڵانه‌ش له‌م یاده‌دا چه‌ندین ڕاسپارده و بڕیاری گرنگ ده‌درێت وه له جیهاندا گرنگی تایبه‌ت به‌م یاده ده‌درێت .
هه‌رێمی كوردستانیش دوایی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه شارستانیه‌كانی چووه نێو نه‌خشه‌ی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه و ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی له به‌رده‌م ئاوه‌ڵا بوو له ڕووی پێشكه‌وتنه‌كانی (كلتووری و ڕۆشنبیری و ئابووری و بازرگانی و سیاسی و دیبلۆماسی و گه‌شتوگوزار ....هتد), لێره‌دا گرنگه تیشك بخه‌ینه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان كه بونته پێشه‌نگ له پێشڕه‌فتی فڕۆكه‌وانی له عێراقدا وه له‌م نێوه‌نده‌شدا كارمه‌ندانی كورد له‌م بواره‌دا به‌تواناكانیان سه‌لماندوویانه هه‌ركات بواریان بۆ ڕه‌خسابێت توانیویانه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی پێشكه‌وتنه‌كانی فڕۆكه‌وانی له عێراقدا هاوشانی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریه‌كان له جیهاندا هه‌نگاویان ناوه, ئه‌وه‌ی جێگای تێڕوانینه سه‌ره‌ڕایی ئه‌م توانا گه‌وره‌ی مرۆییه‌ی كه له‌م بواره‌دا له هه‌رێمی كوردستاندا هاتۆته به‌رهه‌م به‌ڵام نه‌توانراوە به‌پێ ی پێوسیت سودی لێوه‌ربگرێت و بکرێتە كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ بونیادنان و گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌شه‌ی فڕۆكه‌وانی له هه‌رێمی كوردستاندا, ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2008 دا دوایی گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌ی یاسایی دامه‌زراندنی (ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان) په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن پارله‌مانی كوردستانه‌وه به (قانون رقم ( 18) لسنه 2008 قانون مۆسسه المگارات المدنیه لاقلیم كوردستان ـ العراق) به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن کابینە یەک لەدوایی یەکەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نگاوی جدی نه‌نراوە بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایه، كه بێگومان دامەزراوەیەکی وا ده‌یتوانی ڕۆڵی كارا و گرنگ ببینێت له پێشهاته سیاسیه‌كانی كه له ڕابردوودا ڕویاندا تا كار گه‌یشته سه‌ر داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه ده‌توانێت كار بكات بۆ به‌ده‌ستهێنان و پێشخستنی زیاتری كه‌رتی فڕۆكه‌وانی له كوردستاندا, هه‌رچه‌نده ئێستاش دره‌نگ نی یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه دابمه‌زرێت تا له ڕێگه‌ی پسپۆرانی بواری فڕۆكه‌وانی یەوە كاربكرێت بۆ دانان و پته‌وكردنی ژێرخانی پێویستی فڕۆكه‌وانی له كوردستاندا و هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندی هێڵی ئاسمانی نیشتمانی به‌ناوی (هێڵی ئاسمانی كوردستان) ........هتد .
پێویستە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری دارایی و لۆجستیكی و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدات بە فڕۆکەخانەکان بۆ ئەوەی لە پێشکەووتن و ڕیزبەندیدا دوانەکەون.
ھەرچی ھەیە له‌و ووڵاتانه‌ی كه تازه پێده‌گه‌ن حكومه‌ته‌كانیان هه‌وڵده‌ده‌ن ڕێز له ماندووبونی ئه‌و كه‌سانه بگرن كه له بواری فڕۆکەخانەدا كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ببێته هاندان بۆ دڵسۆزیان له جێبه‌جێ كردن و پێشخستنی زیاتری كاره‌كانیان, به‌ڵام به‌داخه‌وه لە هه‌رێمی كوردستاندا تا ئێستا له‌سه‌ر هیچ ئاستێك ھیچ کەس و لایەنێک ئه‌م كاره‌ی نه‌كردووه، كه بێگومان ئه‌م پشتگوێخستنانه ده‌بێته هۆی پوكاندنه‌وه‌ی ئه‌و توانایانه‌ی كه له‌م بواره‌دا دروست بووه كه یه‌كێكە له سێكته‌ره گرنگه‌كانی سیاده‌ی هه‌رێمی كوردستان .
PM:11:17:07/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه