سێ دەیەیە هێشتا ونین
د.پشکۆ حهمەتاهیر ئاغجەلەری
د.پشکۆ حهمەتاهیر ئاغجەلەری
لە باشووری کوردستان سێ دەیەیە نەمانتوانیووە جوانی و پیرۆزییەکانی رابردوو بپارێزین، لەگەڵ ئەوەشدا نەتوانراوە ئایندەیەکی گەش بناغە بکرین، بەڵی چینێک لەنێوان خەباتی رابردوو و بازرگانی و گەندەڵی ئەمرۆددا هەموو شتێکیان وونکرد.
بەڵی سێ دەیەیە نەوەی نوێ وون بوونە لە نێوان دیندارێکی توندباوەڕو سیکۆلارێکی عیناد و نەتەویەکی بێ رووح و بێ ئینتیما!!.
بەڵێ سێ دەیەیە لە هەرێمی کوردستان بەعس و دەسەڵاتی بەعس و رژێمە خوێنرێژەکەی سەددام وونە، بەڵام مەترسیدارە کەسانێک هەن خۆزگە بەو سەردەمە دەخوازن!.
ئەرێ دوایی سێ دەیە وون بوون و نەتوانی پاراستنی پیرۆزییەکانی رابردوو و پەروەردەکردنی نەوەی نوێ و ئاغ هەڵکێشان بۆ سەردەمی هەرە رەشی پێشوووتر، جێی پرسیاری جدی نییە لەلای هەمووان، کاتی ئەوە نییە ئیدی هەمووان بگەرێن و هەڵدەین بۆ دەرچوون لەو وون بوونە!!.لێشتان ناشارمەوە من پێم وایە هەموو تاکێکی ئەم باشوور و هەرێمی کوردستان بەقەد توانا و هێزی خۆی بەرپرسە لەو وونبوونی سێدەیەی کە تێی کەوتووین، ئەگەر هەندێک دەڵێت دەسەڵات بەپرسە منیش دەڵێم راست دەکەی ئەوان بەپرسی یەکەمن، بەڵام من دەپرسم ئایا تا ئێستا کێیە چەپڵە و خەو دەبینێت بۆ گرتنی وێنەیەک و دانانی وێنەی خۆی لەگەڵ ئەو گەندەڵانە وونیان کردووین، ئێستاش لایکبارانی کاری رۆژانەی رۆتنی ئەوان لە باشترین نووسینی باشترین نووسەر هەموو دوونیا لەم کوردستانەی من زیاترە!! ئێوە دەزانن وێنە منداڵە تەمەڵەکانیان کە سەرۆکیایەتی بەشێک لە ناوەندە ئەکادیمیە ئەهلیەکان زۆر جێی شانازییە زیاترە لەو منداڵانەی کە بە شەونخوونی خۆیان و خێزانیان نمرەی باش دێنن و ناگەنە ئامانجەکەشیان!!
بۆیە لێرەوە دەگەینە ئەوە بوترێت ئەم وونبوونەی سێ دەیەیی ژیانمان، ئەگەر بەردەوام بێت هەمووان بە ئاگا نەینەوە دڵنیام دوارۆژی ئەم هەرێم و باشووری کوردستانە ئایندەیەکی تاریک چاوەڕێ ی هەموو جومگەکانی ژیانی دەکات و هەمووان لە وونبووندا دەخنکێن.
PM:10:54:30/10/2021
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه