سلێمانی لەبەردەم دووڕیانی (پاشەکشە یان بووژانەوە)دایە؟
ئهلهند مهحوی
ئەلەند مەحوی
لە دوای هەموو یٔەو رووداو و قەیرانانەی کە لە (2014 تا 2021) لە هەرێمی کوردستان روویانداوە، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر لە رووی یٔابوورییەوە پاشەکشەی کردووە، یٔەگەر قەیرانەکان لەسەر شارێکی وەک هەولێر یان دهۆک کاریگەربووبن، لەسەر سلێمانی بەهۆی ململانێی سیاسییەوە دووجار کاریگەربوون.
دواجار لە نیووەی یەکەمی یٔەمساڵ بە گشتی لە هەرێمی کوردستان یٔومێدێک گەڕایەوە بۆ خەڵک، کاتێک بودجەی 2021 لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکراو پشکی کورد دیاری کرا، بازاڕەکان بەرەو بووژانەوە هەنگاویان هەڵبڕی، پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەستیان پێکردەوە، حکومەت لە پڕۆژە تەواونەبووەکاندا دەستی بە جووڵە کردەوە.
بەڵام رووداوە ناوخۆییەکانی یەکێتی کە لە 8ی تەمووز دەستی پێکرد، بارودۆخی سەقامگیری سیاسی و یٔابووری سلێمانی دووبارە خستەوە دۆخی چەقبەستوویی، زۆربەی وەبەرهێنەران و بازرگانان کەوتوونەتە دڵەراوکێوە، تەنانەت بەشێکیان هەر سلێمانیان بەجێهێشتووە و چوونەتە دەرەوەی وڵات.
یٔێستا پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و یٔیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین لەبەردەم دووڕێیانێکی نادیاردان، کە رەنگە یٔەوسەری تونێلەکە تەنها کوڕانی تاڵەبانی بە روونی بیبینن.
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەبەردەم دەرفەتێکی مێژوویدان، کە دەتوانن وەبەرهێنان لەم دەرفەتەدا بکەن و بیکەن بە سەرمایەیەکی گەورە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بۆ خۆشیان بە شەخسی، یٔەویش بە دەستپێکردنی زەمەنێکی نوێ کە تێیدا یٔارامی و جێگیری سیاسی و یٔابووری بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و زۆنی سەوز، بە پێچەوانەشەوە یٔەگەری بەردەوام بوونی دڵەراوکێکان پاشەکشەی زیاتر بەم زۆنە دەکات.
خەڵکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە دەستگێڕ و جوتیار و بازرگان و وەبەرهێنەرییەوە بەدوای یٔارامیدا دەگەڕێن، دەیانەوێت ماف بگەڕێتەوە بۆ خاوەن ماف و دادپەروەری هەبێت، دەیانەوێت یاسا سەروەربێت و هێزە یٔەمنییەکان دەستوەردان لە بازاڕدا نەکەن، دەیانەوێت داهات و خاک و یٔاو و هەوای یٔەم وڵاتە بۆ هەمووان بێت.
خەڵکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نایانەوێت لە نا یٔارامیدا بژین، نایانەوێت هەر رۆژەی یەکێک چاویان لێ سووربکاتەوە و سەرانەیان لێ بسێنێت، نایانەوێت قاچاخچێتی و بازرگانی نایاسایی گیرفانەکانیان بەتاڵ بکاتەوە.
یٔاماژەکان یٔەوەمان نیشان دەدەن کە هەنگاوەکان بە یٔاڕاستەی بوژانەوەی سلێمانی و یٔیستقراریەتی سیاسی و یٔابووری یٔاڕاستەیان گرتووە، لە راستیدا خەڵک یٔەنجامی یٔەرێنی و واقعی و بەرچەستەی دەوێت، هەر کەس و لایەنێکیش بتوانێت خۆشگوزەرانی دەستەبەر بکات، بە دڵنیاییەوە پێشوازی لێدە
PM:02:26:03/08/2021
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه